لەڕێورەسمێکدا یادی جوانڕۆی باڵەبان کرایەوە
2022-06-22 18:25     112 جار بینراوە      کۆمێنت
بەئامادەبوونی خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد کارگێڕی مەکتەبی سیاسی (ی.ن.ک) و سەرپەرشتیاری مەڵبەندەکانی (سلێمانی، شارەزوور، گەرمیان، راپەڕین، چەمچەماڵ) لەهۆڵی خاک لەشاری سلێمانی، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٢، رێورەسمی ساڵیادی کۆچی دوایی هونەرمەند جوانڕۆی باڵەبان بەڕێوەچوو.
لەو رێورەسمە پڕ ماتەمەدا، خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد هاوخەمیی خۆی بۆ لەدەستدانی ئەو هونەرمەندە جوانەمەرگە بەخانەوادەو هاوڕێ و ئازیزانی و سەرجەم هونەردۆستان گەیاندو بەخەسارەتێکی وەسفکرد بۆ کاروانی هونەریی لەپایتەختی رۆشنبیری و هەرێمی کوردستان.
بابەتی زیاتر