ئەكادیمیای كادران وۆرك شۆپێك بۆ ئەندامانی فراكسیۆنی سەوز لەئەنجومەنی پارێزگاكان دەكاتەوە

  2022-07-27 23:03      195 جار بینراوە        کۆمێنت

لەژێر دروشمی ( بەرنامەی یەکێتی، بەرنامەی خزمەتگوزارییە) ئەمڕۆ چوارشەمە (27/7/2022) بۆردی ئەکادیمیای کادرانی سەر بەمەکتەبی گەشەپێدانی بیرو هوشیاری  بەئامادەبوونی هەڤاڵ ئارێز عەبدوڵا لێپرسراوی مەکتەب و هەڤاڵ خەمینە ساڵح ئەندامی سەرکردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەهۆڵی شەهید شێخ حسێن بابەشێخ  وۆرکشۆپێکی دوو رۆژەی بەناونیشانی  ( مامەڵەی دروست لەگەڵ ناکۆکییەکان) بۆ ئەندامانی فراکسیۆنی سەوز لەئەنجومەنی پارێزگاکان کردەوە.
سەرەتا هەڤاڵ بێستون سابوراوایی ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی بۆردی ئەکادیمیای کادران وتەی بەخێرهاتنی پێشکەش کردو روونیکردەوە، کە ئامانج لەم وۆرکشۆپە نوێکردنەوەو گەشەپێدانی زانیارییەکانی هەڤاڵانی بەشداربووە لەبواری چۆنیەتی مامەڵەکردن لەئیدارەدانی ناکۆکییەکان و قەیرانەکان و تێگەیشتنی دروست لەداخوازی و کێشەکانی  ژیان و گوزەرانی  هاووڵاتیان . 
دواتر هەڤاڵ ئارێز عەبدوڵا راو سەرنجی مەکتەبی سیاسی و مەکتەبی گەشەپێدانی بیرو هوشیاری لەمەڕ ئەمجۆرە چالاکیانە روونکردەوەو لەهەمانکاتدا محازەرەیەکی سەبارەت بەمامەڵەی ئەنجومەنی پارێزگاکان لەگەڵ کێشەو داخوازییەکانی هاووڵاتیان لەچوارچێوەی بەرنامەی یەکێتی دا پێشکەشکرد..
لەماوەی پاشنیوەڕۆشدا هەردوو بەڕێزان پرۆفیسۆران دکتۆر کەمال عەبدوڵاو دکتۆر خالید حەیدەر محازەرەی خۆیان پێشکەش کرد..
لەهەرسێ محازەرەکەدا هەڤاڵانی بەشداربوو زۆر بەلێهاتوویی و خەمخۆرییەوەو بەئەتەکێتی بەرزی گفتوگۆ  لەچوارچێوەی بەرنامەی یەکێتیدا راوسەرنجی جدییان پێشکەشکردو  بابەتەکانیان دەوڵەمەندتر کرد.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو