سەرۆکی یەکێتی پێشوازیکرد لە وەزیری دەرەوەی عیراق

  2022-07-28 20:19      230 جار بینراوە        کۆمێنت
لایەنێک لە دیدارەکە

‎بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ماڵی مام لە بەغدا پێشوازیکرد لە د.فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عیراق.
‎لەكۆبوونەوەكەدا دۆخی سیاسیی عیراق و هەرێم، تەواوكردنی رێكارە یاسایی و دەستوورییەكان بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ و پرسی هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار گفتوگۆی لەبارەوە كرا.
‎لەدرێژەی كۆبوونەوەكەدا جەخت لە یەكخستنی هەوڵەكان،  لێكتێگەیشتن و سازان لەسەر بنەمای هاوبەشیی راستەقینە كرایەوە تاوەكو حكومەتێكی نیشتمانیی خزمەتگوزار دروست بكرێت كە ببێتە مایەی سەقامگیری و خۆشگوزەرانی بۆ خەڵك.
‎تەوەرێكی تری كۆبوونەوەكە تایبەت بوو بە پارێزگاریكردن لە مافە نەتەوەیی و دەستوورییەكانی كورد لە عیراق و هەردوولا لەسەر یەكگوتاری و یەكهەڵوێستی كورد هاوڕابوون.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو