سەرۆک بافڵ لە بەغدا لەگەڵ هادی عامری کۆبووەوە

  2022-07-28 20:51      274 جار بینراوە        کۆمێنت
دیمەنێک لە کۆبوونەوەکە

‎بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ھادی عامری، سەرۆکی ھاوپەیمانی فەتح لە بەغدا كۆبوونەوە.
‎لەکۆبوونەوەکەدا دوایین پێشھاتە سیاسییەکان تاوتوێكران و جەخت لەبەردەوامیی گفتوگۆكان كرایەوە لەپێناو گەیشتن بە ئەنجامێكی ئەرێنی و پێكهێنانی حكومەتێكی بەهێز و خزمەتگوزار.
‎سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی لە یەكدەنگی نێوان ئەو هێز و لایەنانە كردەوە كە ئامانجییان دروستكردنی حكومەتێكی نیشتمانییە و وتی، هەوڵەكانمان لەپێناو گەیشتنە بە سازان و دەربازكردنی وڵات لەو دۆخەی تێیكەوتووە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو