مەکتەبی سیاسی یەکێتی، ساڵی نوێی کۆچی پیرۆز دەکات
2022-07-29 21:56     132 جار بینراوە      کۆمێنت
پیرۆزبایی
بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێی کۆچییەوە، مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی کوردستان و عیراق و جیهان کرد، ئەمە دەقەکەیەتی:
بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێی کۆچی (1444) ،پیرۆزبایی گەرمی خۆمان ئاراستەی سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەین ، لەیەزدانی مەزن داواکارین ساڵی نوێ ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ هەموو لایەک و هەروەک هیواخوازین گشت ئاستەنگەکان تێپەڕێنین و بە یەک ڕیزی نێوان خەڵک و هێز و لایەنە سیاسیەکان لەساڵی ئایندە خۆشگوزەرانی و سەقامگیری زیاتر بۆ گەلەکەمان بێتەدی.
مەكتەبی سیاسی
یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان
بابەتی زیاتر