مەكتەبی سیاسی یەكێتی: ژیانێكی ئاسوودە بۆ ئێزدییەكان دابینبكرێت و پارێزراو بن

  2022-08-02 15:40      271 جار بینراوە        کۆمێنت

مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پەیامێكی بڵاوكردەو داوادەكات ژیانێكی گونجاو بۆ ئێزدییەكان دابینبكرێت و رێگە نەدرێت وەك كارتێكی سیاسی بەكاربهێنرێن.
دەقی پەیامەكە...

لەیادی كارەساتی جینۆسایدی  كوردانی  ئێزدی  و پەلاماردانی   شەنگال و دەوروبەری  لەلایەن چەكدارانی تیرۆریستی داعشەوە، 

لەیادی كارەساتی جینۆسایدی  كوردانی  ئێزدی  و پەلاماردانی   شەنگال و دەوروبەری  لەلایەن چەكدارانی تیرۆریستی داعشەوە، سەری  رێزو نەوازش  بۆ قوریانیانی  ئەو كارەساتە دادەنەوێنین.
هەر لەم یادە كارەساتبارەدا  وێڕای ئەوەی ئەو ناوچانە لەچنگی زوڵم و زۆری  چەكدارانی داعش رزگاركراوەو بەشێك لەو كەسانەی بەدیل و كەنیزەك  فڕێنرابوون  رزگاریان بووەو ئازادكراون،  هەوڵ و كۆششەكانی ئێمە  لە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان  بۆ ئەوەیە هەولًەكانی ھەموو لایەك بەحكومەتی ئیتحادی و حكومەتی ھەرێمی كوردستان و حزب و لایەنە كوردستانی و عێراقییەكان چڕتر  بكرێنەوە بۆ دۆزینەوەو سۆراغی  ئەوانەی كە لەكارەساتەكەوە  تاكو  ئێستا بێسەرو شوێنن،  هەروەها كاری جدی بكرێت  لەپێناو ئاوەدانكردنەوەی  زیاتری گوندو شارۆچكەو شوێنی نیشتەجێبوونی  ئێزدییەكان و لەژیانی ناو كەمپ و ئاوارەیی و بەكارهێنانیان وەك كارتی سیاسی  جۆراوجۆر  رزگار بكرێن و ژیانێكی  ئاسوودەو فەراهەمیان  بۆ دابین  بكرێت و  كارو دەسەڵاتی شیاویان لەدەزگا  ئیدارییەكانیاندا  پێبدرێتەوە تاكو لەبرین و ناهەموارییەكانی سات و رۆژەكانی كارەساتەكەیان ساڕێژ بكرێتەوە .
ئەركێكی تر كە لەسەر شانی هەمووانە ئەوەیە  كە هەوڵەكانی  پاراستنی   ئێزدییەكان و ناوچەكانیان زیاتر بخرێنەگەڕ تا لەهەر هەڕەشەو پەلاماردانێكی تر كە ببێتە مەترسی لەسەر ژیانیان پارێزراو بن.

مەكتەبی سیاسی 
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو