سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی: پێشوازی لەدەستپێشخەرییەکانی ئاساییکردنەوەی دۆخی عیراق دەکەین

  2022-08-02 23:53      259 جار بینراوە        کۆمێنت

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەپەیامێكدا رایدەگەیەنێت: پێشوازی لە دەستپێشخەرییەکانی ئاساییکردنەوەی دۆخی عیراق دەکەین و ئەرکی هەموومانە بە رۆحێکی بەرپرسیارانەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم دۆخە بکەین.
 دەقی پەیامەكە...

پێشوازی لەدەستپێشخەرییەکانی ئاساییکردنەوەی دۆخی عیراق دەکەین و ئەرکی هەموومانە بە رۆحێکی بەرپرسیارانەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم دۆخە بکەین.

دەبێت هەموومان پێکەوە لەپێناو ئاشتی و سەقامگیری کار بکەین، گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن بکەینە بنەمای کارکردن و چارەسەری کێشەکان. پێکەوە داهاتوویەکی ئارام بۆ هاووڵاتییان بونیاد بنێین و ئامانجە باڵاکانمان بەدی بهێنین.

ماڵی مام لە بەغداو دەباشان ماڵی هەموو هێزو لایەنە سیاسییەکانەو پێشوازی لەهەر دەستپێشخەرییەک دەکات کە ئامانج لێی گەیشتن بێت بەڕێککەوتنێکی نیشتمانی و دەربازکردنی عیراق لەو دۆخەی تێیکەوتووە.

داوا لەهەموو هێزو لایەنە سیاسییەکان دەکەم بەرژەوەندی گەل و وڵات بخەنە پێش بەرژەوەندییە تایبەتەکان و هەوڵەکانیان لەپێناو داهاتوویەکی گەشتردا بێت. هاووڵاتییانمان لە عیراق و هەرێمی کوردستان قوربانیی زۆریان داوەو ئەرکی هەموولایەکمانە خزمەتیان بکەین.

بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
٢ی ئابی ٢٠٢٢

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو