پیرۆزبایی لە لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی دیراساتی گشتی کرا
2022-08-03 16:41     238 جار بینراوە      کۆمێنت
ئەمڕۆ چوارشەمە ڕێکەوتی ٢٠٢٢/٨/٣ د. یوسف گۆران لێپرسراوی مەڵبەندی دیراساتی گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە شاری سلێمانی، پێشوازیی کرد لە هەڤاڵان ستران عەبدوڵا ئەندامی مەکتەبی سیاسی (ی.ن.ک) و فەهمی بورهان و رابیحە حەمەد، ئەندامانی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، کە بەمەبەستی پیرۆزبایی و دەستبەکار بونی د. یوسف گۆران وەک لێپرسراوی مەڵبەندی دیراساتی گشتی سەردانی مەڵبەندەکەیان کرد.
لە دیدارەکەدا هەریەک لە هەڤاڵان هیوای سەرکەوتنیان بۆ د. یوسف گۆران خواست و هەموو پاڵپشتی و پشتیوانییەکیان بۆ دوپاتکردەوە، لەبەرامبەردا د. یوسف گۆران بەڵێنی دوپاتکردەوە بۆ باشتر خزمەتکردن بە خەڵکی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان. وتیشی: بەو هیوایەین بە پشتیوانی هەموو لایەک لەم ئەرکە دا بتوانین گڕوتینێکی نوێ بە یەکێتی و مەڵبەندەکە ببەخشین کە لە ئاست ئەم متمانەیەدا بێت.
بابەتی زیاتر