سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی پیرۆزبایی لە پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان دەكات

  2022-08-08 12:30      243 جار بینراوە        کۆمێنت

 
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی محەممەدی حاجی مەحمود سەرۆكی حیزبەكە كرد ئەمەش دەقی پەیامەكەیە:
بەڕێز محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان
بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی پارتەكەتانەوە، پیرۆزباییەكی گەرم ئاڕاستەی بەڕێزتان، سەركردایەتی، ئەندام و لایەنگرانتان دەكەم.
پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان خاوەنی مێژوویەكی پرشنگدارە لەشۆڕشی نوێ و پێگەیەكی گرنگی هەبووە لە بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلەكەماندا.
لەم بۆنەیەدا جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەكان و یەكخستنی هەوڵەكان دەكەینەوە لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی خەڵكی كوردستان و پاراستنی مافە دەستووریی و نەتەوەییەكانمان.
هەر شاد و سەرفراز بن
دڵسۆزتان 
بافڵ جەلال تاڵەبانی
 سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان 
٨ی ئابی ٢٠٢٢
 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو