قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی لە پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان دەکات

  2022-08-08 15:32      253 جار بینراوە        کۆمێنت

بەڕێز کاک محەممەدی حاجی مەحمود سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان 

بەڕێزان ئەندامانی سەرکردایەتی و کادر و لایەنگرانی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان

بەبۆنەی یادی 46 ەمین ساڵەی دامەزراندنی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستانەوە گەرمترین پیرۆزباییتان لێ دەکەین و هیوای سەرکەوتنی بەردەوامتان بۆ دەخوازین لەخەباتی سیاسی دا. 

پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان لەوێستگە جیاکانی خەباتیدا رۆڵێکی نیشتمانیانەی نواندووە و چەندین رۆڵەی خۆی کردۆتە قوربانی رزگاری کوردستان و داکۆکیکردن لەمافە ڕەواکانی.

بۆ حزبە تێکۆشەرەکەتان دەخوازین بەهەمان گوڕوتینی ساتی دامەزراندنییەوە بەردەوام بێ و کاربکات بۆ یەکڕیزی نێو ماڵی کورد بەتایبەت لەمەسەلە چارەنوسسازەکاندا و بەشێک بێت لەهەوڵەکانی چارەسەر بۆ تێپەڕاندنی قەیرانەکان و دۆخە چەقبەستوەکان و کاربکات بۆ بەدیهێنانی مافە دەستورییەکانی هەرێمی کوردستان. 

قوباد تاڵەبانی 
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو