شاناز ئیبراهیم ئەحمەد سوپاسی رێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان دەكات
2022-08-10 00:26     335 جار بینراوە      کۆمێنت
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان سوپاسنامەیەك ئاراستەی رێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان دەكات.
دەقی سوپاسنامەكە...
سوپاسنامەیەک لەخاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەدەوە لەرێگەی نووسینگەی تایبەتییەوە بۆ رێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان
دڵسۆزان و خەمخۆرانی رێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان
سوپاسی هەوڵ و کۆششەکانتان دەکەم بەتایبەت کەماوەی چەند مانگێکە سەرقاڵی ئامادەکاریین بۆ نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەکانی شاری سلێمانی کە ئەمەش نیشانەی ئەمەکداری و خەمخۆریتانە، لەهەمانکاتدا لەڕێگەی ئێوەوە سوپاسی هەموو ئەو کەس و سەرمایەدارانەش دەکەم کە هاوکاری رێکخراوە دڵسۆزەکەمان بوون لە بەجێگەیاندنی ئەو ئەرکە گرنگەدا بۆ زامنکردنی پەروەردەکردنی نەوەیەکی گۆشکراو بەزانست و زانیاری لەژینگەیەکی لەبارو شایستەی سەردەمیانە بۆ پەروەردەو فێرکردن.
هەر سەرکەوتووبن و نموونەتان زۆربێت
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد
بابەتی زیاتر