ستران عەبدوڵا : سەرۆك بافڵ لەكۆبوونەوەی لایەنە سیاسیەكان و نەتەوەیەكگرتووەكان بەراشكاوانە قسەیكرد
2022-08-14 13:27     497 جار بینراوە      کۆمێنت
لێپرسراوی مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان رایدەگەیەنێت: سەرۆك بافڵ لەكۆبوونەوەی لایەنە سیاسیەكان و نەتەوەیەكگرتووەكان بەراشكاوانە قسەیكرد و كەموكورتییەكانی خستەڕوو.
ستران عەبدوڵا لێپرسراوی مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتی رایگەیاند: سەرۆك بافڵ لەكۆبوونەوەی لایەنە سیاسیەكان و نەتەوەیەكگرتووەكان بەراشكاوانە قسەیكرد و كەموكورتییەكانی خستەڕوو.
ئاشكرایكرد، سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی پەرۆشی یەكڕیزی كوردە تاوەكو رووبەڕووی پێشھات و مەلەفە سیاسییەكان و مەترسییەكان ببینەوە لەعێراق.
ستران عەبدوڵا وتيشى، سەرۆك بافڵ سازش ناكات لەسەر ژیان و گوزەرانی خەڵك و پێداگرە لەسەر یەكسانی جوگرافی لە سامان و داھاتی ھەرێم و ناعەدالەتی تێدانەكرێت و خێروبێری ھەرێم بۆ ھەمووان بێت و
سیاسەتی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی درێژەپێدەری سیاسەتی حەكیمانەی سەرۆك مام جەلال -ە تا كورد بەسەنگ و قورسایی یەكڕیزییەوە لەبەغدا بێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، سەرۆك بافڵ سازش لەسەر مافەكانی خەڵكی كوردستان ناكات و سەنگەری یەكەمی داكۆكی ھەڵبژاردووە.
بابەتی زیاتر