سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی: پێشوازی دەکەین لەدەستپێشخەری نوێ بۆ دەربازبوون لەئاستەنگەسیاسییەکان و گەیشتن بەگفتوگۆی نیشتمانی

  2022-08-14 21:17      335 جار بینراوە        کۆمێنت

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیکرد لە ھادی عامری، سەرۆکی ھاوپەیمانی فەتح.

‏‎لە دیدارێکدا كە شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ و خالید شوانی، ئەندامی مەكتەبی سیاسی ئامادەبوون، دوایین پەرەسەندنە سیاسییەکان و دەستپێشخەری نوێ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی بەردەم پرۆسەی سیاسیی عیراق تاوتوێکران و بیروڕایان لەبارەوە ئاڵوگۆڕکرا.

‏‎لە دیدارەکەدا جەخت لە یەکخستنی ھەوڵە نیشتمانییەکان كرایەوە لەپێناو دۆزینەوەی دەرچەی دەستووریی و یاسایی بۆ دەربازبوون لەو دۆخە نەخوازراوەی عیراقی تێکەوتووە. هەردوولا هاوڕابوون لەسەر بەردەوامیی گفتوگۆكان و دیالۆگی بونیادنەرانە بۆ زاڵبوون بەسەر كێشەكان.

‏‎سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دیدارەکەدا جەختیکردەوە کە یەکێتی پێشوازی لە هەر دەستپێشخەرییەک دەکات کە سەرجەم لایەنەکان کۆبکاتەوە و ئامانج لێی گەیشتن بێت بە رێککەوتنێکی نیشتمانی و دەربازکردنی وڵات لەو دۆخەی تێیکەوتووە. روونیشی كردەوە لەماوەی رابردوودا بەھەمان سیاسەتی سەرۆک مام جەلال داوای گفتوگۆی نیشتمانیمان کرد بۆ تێپەڕاندنی ئاستەنگییەکان. بۆ ئەمڕۆش ئەم دەستپێشخەرییە نوێیە کە لەگەڵ دیدگای یەکێتی یەکدەگرێتەوە و لەخزمەتی گشتی و سەقامگیری وڵاتدایە یەکێتی پشتیوانی دەكات.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو