ئاراس محەمەد ئاغا پێشوازی لەبەرپرسی نووسینگەی تایبەتی حەیدەر عەبادی دەکات

  2022-08-14 21:23      325 جار بینراوە        کۆمێنت


ئەمڕۆ یەكشەمە ١٤ی ئاب ٢٠٢٢، ئاراس محەمەد ئاغا ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی مەلبەندی حەوتی نەینەوا بەئامادەبوونی جێگرو کارگێرانی مەڵبەند پێشوازیکرد لە (عەمار جبوری) بەرپرسی نووسینگەی تایبەتی (د.حەیدەر عەبادی) سەرۆك وەزیرانی پێشووتری عیراق.
مەبەستی سەرەدانەکەیان بۆ پیرۆزبایی کردن بوو لەھەڤاڵ ئاراس محەمەد ئاغا وەك لێپرسراوی مەڵبەندی حەوتی نەینەوا پیرۆزبایی خۆیان و دکتۆر حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی پێشوتری عیراقیان گەیاندە ھەڤاڵ ئاراس و پشتگیری و پشتیوانی خۆشیان بۆ دەربڕی لەشاری موسڵ.
لە دیدارێکدا دوایین پێشھات و گۆڕانکارییە تازەکانی عیراق و پێکھیانی حکومەتی نوێ و دانانی سەرۆک کۆماری عیراق کە پشکی یەکێتییە تاووتوێ کرا.
لەکۆتاییشدا ئاراس محەمەد ئاغا لێپرسراوی مەڵبەند سوپاسی تایبەتی دکتۆر حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی پێشووتری عیراق و عەمار جبوری بەرپرسی نووسینگەی تایبەتی و وەفدی یاوەری كرد کرد بۆ ئەم سەردان و پیرۆزباییکردنە ھیواشی خواست ئەمجۆرە سەردانانە بەردەوامیی ھەبێت.

نووسینگەی راگەیاندنی لێپرسراوی مەلبەند

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو