سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی: بەرژەوەندییە نەتەوەیی و نیشتمانییەكان بخەینە پێش بەرژەوەندییە حزبییەكان
2022-08-16 11:57     202 جار بینراوە      کۆمێنت
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لەپەیامێكدا بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە، پیرۆزبایی لە سەرۆك، سەركردایەتی، ئەندام و لایەنگرانی ئەو حزبە دەكات. ئەمەش دەقەكەیەتی...
بەڕێزان سەرۆك، سەركردایەتی، ئەندام و لایەنگرانی پارتی دیموكراتی كوردستان
بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە گەرمترین پیرۆزباییتان لێدەكەم و هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازم.
هیوادارم ئەم یادە ببێتە هاندەرێك بۆ قووڵبوونەوەی گیانی تەبایی و كاری پێكەوەیی لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی خەڵكی خۆشەویستی كوردستان. گفتوگۆ و لێكتێگەیشتن ببێتە هەوێنی كاركردنمان و بەرژەوەندییە نەتەوەیی و نیشتمانییەكان بخەینە پێش بەرژەوەندییە حزبییەكان.
هەر شاد و سەرفرازبن
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
16ی ئابی 2022
بابەتی زیاتر