كۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەكانی عیراق بە بەشداری سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی بەرێوەدەچێت
2022-08-17 15:44     260 جار بینراوە      کۆمێنت
كۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەكانی عیراق بە بەشداری سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و هەر سێ سەرۆكایەتییەكەی عیراق و نوێنەری نەتەوەیەكگرتووەكان لە عیراق بەرێوەدەچێت.
بە نێوەندگیری حكومەتی عیراق كار بۆ چارەسەركردنی قەیرانەكانی ئێستای وڵات دەكرێت و لەو چوارچێوەیشدا گفتوگۆی نیشتمانی بە بەشداری سەركردەی لایەنەكانی عیراق لە بەغدا ئەنجامدرا.
كۆبوونەوەكە لەسەر داوای مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق بووە، كە بانگهێشتی تەواوی سەركردەی لایەنە سیاسییەكانی كرد بوو، بەشداری كۆبوونەوەیەكی تایبەت بكەن و تێیدا لە رێگای دانوستان و گفتوگۆی نیشتمانییەوە كار بۆ چارەسەركردنی كێشە و ئاڵۆزییە سیاسییەكان بكەن
بابەتی زیاتر