بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و نوری مالیکی لە بەغدا كۆبوونەوە

  2022-08-17 19:08      232 جار بینراوە        کۆمێنت

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و نوری مالیکی، سەرۆکی ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لە بەغدا كۆبوونەوە.


‎لەدیدارێكدا دوایین گۆڕانكارییە سیاسییەكان و هەوڵەكان بۆ دروستبوونی كۆدەنگی نیشتمانی تاوتوێكران و جەخت لە سازان لەسەر بنەمای هاوبەشیی راستەقینە كرایەوە تاوەكو عیراق لەو دۆخە سیاسییەی تێیكەوتووە دەرباز بكرێت.

‎ھەر لەدیدارەکە پێشوازی لە دەستپێشخەرییەكەی ئەمڕۆ كرا بۆ كۆكردنەوەی هێز و لایەنە جیاوازەكان بۆ دۆزینەوەی رێگاچارەیەكی گونجاو و زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەكان، داواشكرا هەنگاوەكانی سەرخستنی ئەم دەستپێشخەرییە بەردەوام و خێراتر بكرێت و هەوڵەكان لە خزمەت ئامانجە باڵاكاندا بێت.

‎سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی لەدیدارەکەدا پەرۆشیی یەکێتی بۆ گەیشتن بە رێککەوتنی نیشتمانیی دووپاتکردەوە و رایگەیاند، دۆخی ئەمڕۆی وڵات وا دەخوازێت كە هەموومان لەپێناو سەقامگیری و حوكمڕانییەكی باشتر یەكدەنگ بین و ئامانجمان بەدیهێنانی ژیانێكی ئارام و خۆشگوزەران بێت بۆ هاوڵاتییان.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو