بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان چاویکەت بە ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیب ئەھلی حەق

  2022-08-17 20:41      162 جار بینراوە        کۆمێنت

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبەغدا چاویکەت بە قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیب ئەھلی حەق.


‎لەدیدارێكدا گفتوگۆ لەبارەی دوایین ئەگەر و پێشهاتە سیاسییەكان كرا و جەخت لە رەخساندنی زەمینەی لەبار و گفتوگۆی بونیادنەرانە كرایەوە بۆ تێپەڕاندنی بەربەستەكان و زاڵبوون بەسەر كێشەكاندا.

‎سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە هەوڵەكانی یەكێتی كرد و وتی، ئامانجی ئێمە یەكڕیزی و تەبایی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەكانە. دەمانەوێت هەموولایەك بەرپرسیارێتی مێژوویی خۆیان هەڵگرن، كار بۆ چارەسەركردنی كێشەكان بكەن و هەوڵی دروستكردنی داهاتوویەكی سەقامگیر بۆ هاوڵاتییان بدەن كە شایستەی ژیانێكی باشتر و خزمەتگوزاری زیاترن.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو