ئەنجومەنی دادوەری: حكومەت و ئەو هێزە سیاسییەی كە رێكخەری ناڕەزایەتی بەردەم ئەنجومەنی دادوەرین بەرپرسیارێتی یاساییان لەسەر شان دەبێت

  2022-08-23 14:47      185 جار بینراوە        کۆمێنت

لەدوای مانگرتنی لایەنگرانی رەوتی سەدر لەبەردەم ئەنجومەنی باڵای دادوەری، بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە (23/8/2022) ئەنجومەنی دادوەری و دادگای فیدڕاڵی كۆبوونەوەیەكان ئەنجامدا، بەشێك لەئامادەبووانی كۆبوونەوەكە بەشێوەیەكی ئەلكترۆنی بەشدارییان كرد.
لەكۆبوونەوەكەدا بڕیاردرا بەهۆی ئەو فشارانەی دەخرێنە سەر ئەنجومەنەكە بۆ بڕیاردان لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران، هەروەها بەهۆی ئەو نامە هەڕەشە ئامێزانەی ئاڕاستەی دادگای فیدڕاڵی دەكرێت، كارەكانی ئەنجومەن باڵای دادوەری و دادگاكەی پەیوەیست بەئەنجومەنەكەوە هەڵپەسێردرێن.

لەڕاگەیەندراوێكیشدا ئەو جۆرە هەڵسوكەوتانەیان بەنادەستووری و پێشێلكردنی یاسا وەسفكردووەو رایانگەیاندووە حكومەت و ئەو هێزە سیاسییەی كە رێكخەری ئەو ناڕەزایەتی دەربڕینەی بەردەم ئەنجومەنی دادوەرییە وەك ئاماژەیەك بۆ رەوتی سەدر، بەرپرسیارێتی یاساییان لەسەر شان دەبێت لەهەر ئەنجامێكی ئەو هەڵسوكەوتانە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو