نوری مالیكی پیرۆزبایی لەسەرۆك بافڵ دەكات

  2022-08-29 09:19      181 جار بینراوە        کۆمێنت

نوری مالیكی، سەرۆكی  هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا پیرۆزبایی لەسەرۆك بافڵ تاڵەبانی دەكات بەبۆنەی هەڵبژاردنی بەسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان.
نوری مالیكی، سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بروسكەیەكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرۆك بافڵ تاڵەبانی كرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی بەسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كە ئەمەی خوارەوە دەقەكەیەتی:
بەڕێز بافڵ تاڵەبانی
سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
خۆم بەخۆشحاڵ دەزانم پیرۆزباییتان لێبكەم بەبۆنەی هەڵبژاردنتان بەسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، هیوای پێشكەوتن و گەشەكردنی زیاتر بۆ ئێوەو هەموو كادیرو ئەندامانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و گەلی كوردستانی جوامێر دەخوازم.
براتان
نوری مالیكی
سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا
29ی ئابی 2022

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو