بزوتنەوەی بابلیۆن پیرۆزبایی لە سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی دەكات
2022-08-29 09:31     110 جار بینراوە      کۆمێنت
لەپەیامێكدا، رەیان كلدانی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوە بابلیۆنی عیراق، پیرۆزبایی لەیەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی كرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەك سەرۆكی یەكێتی.
لەپەیامەكەدا، ئەمینداری بزووتنەوەكە رایدەگەیەنێت كەبەبۆنەی هەڵبژاردنی سەرۆكێكی بوێرو بە توانا، پیرۆزبایی لە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەكەن. هەروەها دەڵێ: شانازیی بە برای دڵسۆزمان بافڵ جەلال تاڵەبانی دەكەین و بەبوونی ئەو دەتوانین هیوامان بەدروستكردنی داهاتوویەك بۆ كۆمەڵانی خەڵك و وڵاتەكەمان هەبێت.
بابەتی زیاتر