موقتەدا سەدر دەستبەرداری کاری سیاسی بوو
2022-08-29 14:18     156 جار بینراوە      کۆمێنت
موقتەدا سەدر
موقتەدا سەدر دەستبەرداربوونی یەکجارەکی لەکاروباری سیاسی راگەیاند.
ئەمڕۆ دووشەممە 29ی ئاب، موقتەدا سەدر، پێشەوای رەوتی سەدر، لە تویتێکدا لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، رایگەیاند کە بەیەکجاری دەستبەرداری کاری سیاسی بووە.
لەو تویتەدا، سەدر، روونیکردووەتەوە، لەمەودوا دەستوەرنادات لە کاروباری سیاسی و تەواوی ئەو دامەزراوانە دادەخات کە لەژێر سەرپەرشتی ئەودا کاردەکەن.
باسی لەوەشکردووە کە نەجەف، وەک هەمیشە بە گەورە بارەگای مەرجعیەت دەمێنێتەوە.
هەر دوای تویتەکەی سەدر، ساڵح محەممەد کە بە وەزیرەکەی سەدر ناسراوە، رێنمایی بۆ لایەنگرانی دەرکردووەو تێیدا جەختیکردووەتەوە کە نابێت لەمەودوا هیچ رەوت ورێکخراو و کەسایەتییەک بەناوی رەوتی سەدرەوە کاربکات.
باسی لەوەشکردووە چیتر رێگەنادرێت لە بۆنە و هەڵبژاردنەکاندا درووشم و لۆگۆی رەوتی سەدر بەرزبکرێتەوە، یان ناوی رەوتەکە بۆ هیچ مەبەستێک بەکاربهێنرێت.
سەرچاوە: تویتەری سەدر و ئاژانسە عیراقی و جیهانییەکان
وەرگێڕانی لەعەرەبییەوە: فەریق حەبیب
بابەتی زیاتر