د. بەرهەم ساڵح : پێویستە هەمووان بە گیانی لێپرسراویەتی مامەڵە بکەین بە ئاڕاستەی هێورکردنەوەی دۆخەکە
2022-08-29 19:05     157 جار بینراوە      کۆمێنت
بەیاننامە..
وڵاتەکەمان بە هەلومەرجێکی ناهەموار تێدەپەڕێت، بۆیە پێویستە هەمووان بە گیانی لێپرسراویەتی مامەڵە بکەین بە ئاڕاستەی هێورکردنەوەی دۆخەکە و نەهێڵین وڵاتەکەمان بەرەو دووریانێکی نادیار و مەترسیدار هەنگاو بنێت، كە هیچ كەس و لایەنێك لێی سودمەندنابن.
خۆپێشاندانی ئاشتییانە و دەربڕینی بیروڕای ئازاد مافێکی دەستووری پارێزراوە، بەڵام پێویستە خۆپیشاندەران پابەندی یاسا و پاراستنی ئاسایشی گشتی وڵات بن، پەکخستنی دامەزراوەكانی دەوڵەت
كارێكی مەترسیدارە و وڵات و بەرژەوەندی هاووڵاتیان دەخاتە مەترسییەکی گەورەوە، بۆیە داوا لە رۆڵەكانمان لە خۆپێشاندەران دەكەین دامەزراوەكانی دەوڵەت جێبهێڵن و رێگە بە هێزە ئەمنییەكان بدەن ئەركی خۆیان جێبەجێ بكەن بۆ پاراستنی ئاسایش و موڵك و ماڵی گشتی.
رووداوەكانی ئەم دواییەی وڵات ئەركێكی گەورە و گران دەخاتە سەرشانی سەرجەم هێزە نیشتمانییەكان كە بە گیانێكی بەرپرسانەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم دۆخەی ئێستادا بكەن و لەم قۆناغەدا لە پێناو ئاشتی و ئارامی و بەرژەوەندی هاووڵاتییان كێشە و گرفت و ململانێكانیان وەلانێن و خۆیان لە توندوتیژی و خوێنڕشتن بپارێزن و لە خەمی پاراستنی وڵات و نیشتمان و سیستەمی دیموكراسی و دەستووری وڵات بن، گەلەکەمان لەپێناو عێراق باج و قوربانی زۆریداوە، بۆیە ناکرێت بە ئاسانی دەستبەرداری بین و بەکەم سەیری بکەین.
د. بەرهەم ساڵح
سەرۆك كۆماری عێراق
بابەتی زیاتر