بافڵ جەلال تاڵەبانی : بەئەوپەڕی نیگەرانییەوە چاودێری ئەو رووداوە نەخوازراوانە دەکەین کە روویاندا و تاوەکو ئێستاش لە بەغدا و ژمارەیەک پارێزگای دیکەی خۆشەویست بەردەوامن

  2022-08-30 00:37      209 جار بینراوە        کۆمێنت

بەئەوپەڕی نیگەرانییەوە چاودێری ئەو رووداوە نەخوازراوانە دەکەین کە روویاندا و تاوەکو ئێستاش لە بەغدا و ژمارەیەک پارێزگای دیکەی خۆشەویست بەردەوامن.

بانگهێشت و سووربوونمان لەسەر دیالۆگی نیشتمانیی بونیادنەرانە دووپات دەکەینەوە بۆ هەموو هێزە سیاسییەکان و درێژەدان بە گفتوگۆ بەگیانێکی نیشتمانی و بەرپرسیارانەوە. وەلانانی توندوتیژی و بەگەڕخستنی هەموو هەوڵێکی چاکەخوازانە لەپێناو رێگریکردن لە رشتنی خوێنی بەهاداری گەنجان و رۆڵەکانی نیشتمان.

پاراستنی دامەزراوەکان و خۆپیشاندەران مافێکی نیشتمانی و دەستوورییە و پێویستە هەمووان پێوەی پابەندبن.

بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو