گۆتێرێس داوا لە لایەنە عیراقییەكان دەكات دووربكەونەوە لەتوندوتیژی
2022-08-30 12:00     189 جار بینراوە      کۆمێنت
نەتەوە یەكگرتووەكان و یەكێتی ئەوروپا، سەبارەت بەڕەوشی عیراق، داوای دان بەخۆداگرتنی لایەنەكان دەكەن و داوادەكەن ناكۆكییەكانیان تێبپەڕێنن.
ستیڤان دوجاریك، وتەبێژی ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان بڵاویكردەوە، گۆتێرێس بەنیگەرانییەوە چاودێری خۆپیشاندان و پێشهاتەكانی عیراق دەكات، داواشدەكات رەوشەكە ئارام بكرێتەوەو دان بەخۆدا بگرن و دووربكەونەوە لە توندوتیژی.
گۆتێرێس، داوای لە سەرجەم لایەنەكانیش كردووە ناكۆكییەكانیان تێبپەڕێنن و بەبێ دواكەوتن دەستبكەن بەدانوستانی گشتگیرو ئاشتییانە.
هاوكات یەكێتی ئەوروپاش نیگەرانی لەرەوشی عیراق دەربڕی و سەرباری داواكاری بۆ دان بەخۆداگرتن، داوای لە لایەنەكان كرد زمانی گفتوگۆ زاڵ بكەن و دووربكەونەوە لەتوندوتیژی.
بابەتی زیاتر