دادگای فیدراڵی عیراق سەبارەت بەهەڵوەشانەوەی ئەنجومەنی نوێنەران كۆبوونەوەكەی دواخست

  2022-08-30 12:28      260 جار بینراوە        کۆمێنت

بڕیاربوو ئەمڕۆ سێشەممە 30-8-2022، دادگای فیدراڵی عیراق سەبارەت بەداواكاریەكی موقتەدا سەدر كۆببێتەوە، بەڵام بەهۆی بارودۆخی بەغداوە دادگاكە دانیشتنەكەی دواخست.
ئەمە لەكاتێكدایە، بڕیاربوو ئەمڕۆ دادگای باڵای فیدراڵی عیراق سەبارەت بەداواكاریەكەی موقتەدا سەدرو رەوتی سەدر بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كۆببێتەوە، بەڵام كۆبوونەوەكەی دواخست.
هۆكاری دواخستنی كۆبوونەوەكەی دادگای فیدراڵی دۆخی ئێستای بەغداو ناوچەی سەوزی بەغدایە كە رووبەڕووبوونەوەی سەخت‌ و دژوار تێیدا بەردەوامە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو