موقته‌دا سه‌در: بكوژ وكوژراوه‌كانى به‌یه‌كه‌وه له دۆزه‌خدان
2022-08-30 13:51     264 جار بینراوە      کۆمێنت
موقته‌دا سه‌در، رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در له عێراق له‌میانى وتاره‌كه‌یدا رایگه‌یاند، "ئه‌وه‌ى ئێستا رووده‌دات چیتر شۆڕش نییه، نه‌فره‌ت له‌م شۆڕشه، چونكه بكوژ وكوژراوه‌كانى به‌یه‌كه‌وه له دۆزه‌خدان".
وتیشى: "من ته‌نانه‌ت خۆپیشاندانى ئاشتیخوازانه‌شم ناوێت.. ئه‌بێت ته‌نانه‌ت له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانیش بكشێنته‌وه و كۆتایی به مانگرتنیش بهێنن.. ئه‌گه‌ر ملكه‌چ نه‌بن هه‌ڵوێستى ترمان ده‌بێت".
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در ئه‌وه‌شى خسته‌روو، "ئه‌و چیتر سیاسى نییه و تێكه‌ڵى سیاسه‌ت نابێت له‌به‌ر ئه‌وه كه‌س مافى ئه‌وه‌ى نییه كه پرسیارى سیاسه‌تى لێبكات".
موقته‌دا سه‌در له وتاره‌كه‌یدا تەئکیدی له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه، "خۆپیشانده‌ران ته‌نیا 60 دەقیقە دائەنێم بۆ ئه‌وه‌ى بكشێنه‌وه و واز له خۆپیشاندان بهێنن ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره نه‌كه‌ن هه‌ڵوێستى تووندى ده‌بێت".
له‌باره‌ى هێزه چه‌كداره‌كان رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در ئه‌وه‌شى روونكرده‌وه، "من سوپاسى حه‌شدى شه‌عبى ده‌كه‌م كه هه‌ڵوێستیان هه‌یه و دڵنیام په‌یوه‌ندییان به‌م گرژییانه‌وه نییه.
بابەتی زیاتر