بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێشوازیکرد لە ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی بابلیون

  2022-08-31 19:02      311 جار بینراوە        کۆمێنت

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ماڵی مام لە بەغدا پێشوازیکرد لە رەییان كلدانی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی بابلیون.

‏‎لە دیدارێكدا دوایین پەرەسەندنە سیاسییەكان و دۆخی چەند رۆژی رابردووی عیراق تاوتوێكرا و جەخت لە خێراكردنی هەنگاوەكان و چارەسەركردنی كێشەكان كرایەوە. هەردوولا هاوڕابوون كە گفتوگۆ و لێكتێگەیشتن تاكە بژاردەیە بۆ زاڵبوون بەسەر ئاستەنگییەكان و دووبارەنەبوونەوەی رووداوی هاوشێوەی ئەوەی لە بەغدا و چەند پارێزگایەكی دیكە روویدا.

‏‎لەدرێژەی دیدارەكەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی لە درێژەدان بە سیاسەتی حەكیمانە و ئاشتیخوازانەی سەرۆك مام جەلال كردەوە و وتی، لە هەوڵەكانمان لەپێناو قووڵكردنەوەی گیانی تەبایی و برایەتی بەردەوام دەبین. بەهەموو شێوەیەك لێكترازان و دووبەرەكی رەت دەكەینەوە و بەئومێدەوە بۆ بونیادنانی داهاتوویەكی گەشتر هەنگاو دەنێین.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو