ئەمڕۆ دادگای باڵای فیدراڵی لە بارەی هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عيراق كۆدەبێتەوە
2022-09-01 11:50     293 جار بینراوە      کۆمێنت
بڕیارە ئەمڕۆ دادگای باڵای فیدراڵی عيراق لەسەر داوای سەدریەكان لەبارەی هەڵوەشانەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عيراق كۆببێتەوە.
وا بڕیار بوو ڕۆژی 30/8/2022 دادگای باڵای فیدراڵی عيراق لەسەر داوای ڕەوتی سەدر لەبارەی بڕیاردان بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عيراق كۆببێتەوە، بەڵام بەهۆی ئاڵۆزی و خراپی بارودۆخی سیاسی عیراق بەگشتی و شاری بەغدا بەتایبەتی، كۆبوونەوەكەی دواخست بۆ ئەمڕۆ پێنج شەممە 1/9/2022.
هەر لەو بارەیەوە دادگای باڵا پێشتر رایگەیاندبوو: رۆژی پێنج شەممە 1/9 دانیشتنێكی تایبەت لەبارەی ئەو داواكاریەی سەدریەكان ئەنجام دەدەن.
ئەوەی زانراوە كۆبوونەوەكە تایبەت دەبێت بە داواكاری موقتەدا سەدر بۆ هەڵوەشانەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عيراق و ژمارەیەك سكاڵای تر لەبارەی شكستهێنانی ئەنجومەنی نوێنەران لەهەڵبژاردنی سەرۆك كۆمارو تێپەڕاندنی ماوەی دەستوریی بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عیراق، هەرچەندە پێشتر ئەنجومەنی دادوەری عیراق ڕەتیكردبۆوە كە هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عيراق لەدەستی ئەواندا بێت.
بابەتی زیاتر