دەرباز كۆسرەت رەسوڵ پیرۆزبایی لەكەناڵی گەلی كوردستان دەكات

  2022-09-10 21:01      161 جار بینراوە        کۆمێنت

دەرباز كۆسرەت رەسوڵ كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی كەناڵی گەلی كوردستان دەكات

دەقی پەیامەكە...
بەڕێزان: بەڕێوەبەری گشتی و كارمەندانی كەناڵی گەلی كوردستان

ساڵیادی دامەزراندنی كەناڵی گەلی كوردستان وەك یەكەم كەناڵی كوردی دوای راپەڕین لەئێوەو سەرجەم كارمەندان و میدیاكاران و رۆژنامەنووسانی كەناڵەكە پیرۆز دەكەم و هیواخوازم ئەم یادە ببێتە هۆی بەخۆداچوونەوەی زیاترو پێشكەوتنی زیاتری كەناڵەكەو خۆگونجاندن لەگەڵ پێشكەوتنە تەكنەلۆژییەكانی بواری میدیا.
كەناڵی گەلی كوردستان لەتەمەنی كاركردنیدا وەك كەناڵێكی پێشەنگ توانیویەتی خزمەتێكی یەكجار گەورە بە میدیای كوردی بگەیەنێت و خوێندنگای پێگەیاندنی دەیان و سەدان كادیری بەتوانای بواری میدیاو ڕۆژنامەنووسی هەڵكەوتوو بووە، بۆیە هەمیشە چاوەكان زیاتر لەسەر كەناڵەكەن و كوردستانیان چاوەڕوانی پێشكەوتنی بەردەوامی لێدەكەن.
ئەمڕۆ كە ساڵیادی ئەم كەناڵە دەكەینەوە، دووبارە پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی تەواوی كارمەندان و ستافی كەناڵەكەو هەموو ئەوانە دەكەم ڕۆژێك لە ڕۆژان لەو كەناڵە خزمەتیان كردووەو وەك هەمیشەش پاڵپشتی و پشتیوانی خۆم بۆ كەناڵەكەو هەوڵەكان بۆ پێشخستن و چاكسازی لە كەناڵەكە دووپات دەكەمەوە.

دەرباز كۆسرەت ڕەسوڵ
كارگێڕی مەكتەبی سیاسی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو