‎شاناز ئیبراھیم ئەحمەد ، پیرۆزبایی لە گەلی کوردستان دەکات

  2022-09-11 19:13      221 جار بینراوە        کۆمێنت

بەڕێزان/ بەڕێوەبەر و كادر و كارمەندانی تەلەفزیۆنی گەلی كوردستان 

بەبۆنەی یادی (٣١) ساڵەی دامەزراندنی تەلەفزیۆنی گەلی كوردستان، خاوەنی هەردوو نازناوی پیرۆزی كەناڵی (دایك‌ و پێشمەرگە)، گەرمترین پیرۆزباییتان ئاڕاستە دەكەم، هیوام بەردەوامی و درەوشانەوە و سەركەوتنی زیاترتانە.
كەناڵی گەلی كوردستان، وەك یەكەمین كەناڵی بینراوی كوردی، هەنگاوێكی مێژوویی و سەروەرییەكی گەورە و خزمەتێكی دیكەی یەكێتییە لەناو كایەی میدیای كوردیدا، لەم ساڵیادەشدا بەوپەڕی رێز و وەفاوە لە ماندوبوون و رۆڵی ئەو پێشمەرگە و كادر و میدیاكارانەش دەڕوانین كە لەقۆناغە جیاوازەكاندا بوێرانە و لەخۆبوردوانە خزمەتیان كردووە، بۆ ئێستاش ئومێد دەكەم ئەم یادە ببێتە خاڵێكی وەرچەرخانی گرنگ و چاوەڕوانیمان لێتانە هەنگاوەكانتان بە ئاڕاستەی گەشەكردنی زیاتری كەناڵەكە بێت. 
پیرۆزە ساڵیادی كەناڵی دایك، هەمیشە پێشەنگ و سەرکەوتووبن 

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو