ژنانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی راگەیەندراوێك بڵاودەكەنەوە

  2022-09-24 16:57      413 جار بینراوە        کۆمێنت
دیمەنێک لە کۆبوونەوەکە

بەسەرپەرشتی خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد کۆبونەوەی ژنانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی (ی.ن.ک) لەشاری سلێمانی ئەنجامدرا.

لەکۆبونەوەکەدا کە ئەمڕۆ ٢٤-٩-٢٠٢٢، لە هۆڵی خاک بەڕێوەچوو، باس لەگرنگی رۆڵی ژن کرا لەسەر ئاستی سەرکردایەتی و جومگە سەرەکیەکانی بڕیار لەناو ئەم حزبە تێکۆشەرە و هەوڵەکان بۆ بەهێزترکردنی پێگەی ژنان لەهەموو کایەکاندا.

هەر لەبارەی كۆبونەوەكە ژنانی سەركردایەتی یەكێتی راگەیەندراوێكیان بڵاوكردەوە كە ئەمە دەقەكەیەتی:

بەسەرپەرشتی خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد ئەندامی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی سەرلەبەیانی ئەمرۆ ژنانی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەسلێمانی كۆبوونەوە.
لەو كۆبوونەوەیەدا چەندین بابەتی گرنگ و پەیوەست بەرەوشی ژنان بەگشتی و ژنانی ناو یەكێتی بەتایبەتی تاوتوێكران. لەوانە:

• تاوتوێكردنی پاشەكشەكردنی ژنان لەكایەی سیاسیدا.
• جەخت كردنەوە لەسەر جێبەجێكردنی رێژەی لەسەدا ٢٥ ی ژنان كەلەپەیڕەودا چەسپیوە.
• كاراكردنی رۆڵی ژنانی یەكێتی لەپاراستنی ژینگە و لەو بارەیەوە بەرنامەی پێویست دانرا.
• دانانی بەرنامەیەكی تایبەت بۆ سەردانكردنی كەسوكاری شەهیدان.
هەروەها بایەخدان بەمنداڵانی بێ سەرپەرشتیار و بەساڵاچووان.
• پێگەیاندنی كادری ژن بۆ سەرپەرشتیكردنی ئۆرگانەكانی یەكێتی لەرێگای بەرنامەی هوشیاریی سیاسیەوە.
• ژنانی سەركردایەتی یەكێتی جەختیان لەوە كردەوە كەپرسی ژن لەهەموو جوگرافیایەك بەپرسی خۆیان دەزانن ، لەو روانگەیەوە كوشتن و ئازاردان و وزیندانی كردنی ژن و زەوت كردنی ئازادییەكانی بەتایبەت لەكەیسی كوشتنی ژینا ئەمینی و هاورێكانیدا مەحكوم دەكەن.

راگەیەنراوی ژنانی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
٢٤/٩/٢٠٢٢

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو