پەیامی كۆسرەت رەسول عەلی لە ساڵیادی ریفراندۆم

  2022-09-25 11:26      234 جار بینراوە        کۆمێنت

كۆسرەت رەسول عەلی، بەبۆنەی ساڵيادی ریفراندۆمی گەلی كوردستانەوە پەیامێكی بڵاوكردەوەو رایگەیاند، ئەو پەری شانازییە بۆمن یەكێك لەرۆژە مێژوییە خۆشەكانی ژیانم، كە سەرپەرشتی كردنی ریفراندۆم لە كەركوك و ناوچە كوردستانییەكانمان وەك ئەركێكی نیشتمانی و نەتەوەیی پێ‌ سپێردرا. 

ئەمەش دەقی پەیامەكە..

ئەمڕۆ ساڵیادی ریفراندۆمی گەلی كوردستانە، ئەو ریفراندۆمەی هەموو خەڵكی كوردستان بەبێ جیاوازی بەشداریان كردو لە پرۆسەیەكی دیموكراسیدا دەنگیان دا بۆ سەربەخۆیی كوردستان.
ریفراندۆم موڵكی هیچ كەس و لایەنێك نییە، گەلی كوردستان كردی و بۆ ئایندەی گەلەكەشمان بوو.
ئەوپەڕی شانازییە بۆ من، یەكێك لەرۆژە مێژووییە خۆشەكانی ژیانم، كە سەرپەرشتی كردنی ریفراندۆم لە كەركووك و ناوچە كوردستانییەكانمان وەك ئەركێكی نیشتمانی و نەتەوەیی پێ سپێردرا، لە رووداوێكی مێژوویی و دەگمەندا خەڵكی كەركووك و ناوچە كوردستانییەكان دەنگیان داو كوردستانیەتی ئەو ناوچانەیان سەلماندەوە.
لەم رۆژە پیرۆزەدا، پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی سەرجەم گەلی كوردستان دەكەم و وەك هەمیشەش دووپاتی دەكەینەوە كە گەلەكەمان لەگەڵ پێكەوەژیانی ئاشتیانەیەو دەمانەوێ مافە دەستووری و دیموكراسییەكانی خۆمان پیادە بكەین.


كۆسرەت رەسول عەلی
سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو