ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی: لەسەر رێبازی سەرۆک مام جەلال بەردەوام دەبین

  2022-09-29 18:58      165 جار بینراوە        کۆمێنت

ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆبونەوەی  ئاسایی خۆی بەسەرپەرشتی هەڤال بافڵ جەلال تاڵەبانی  سەرۆکی  یەکێتی نیشتمانیی کوردستان کرد.
لەو کۆبونەوەیەدا کە رۆژی29/9/2022  لە سلێمانی  لە هۆڵی کۆبونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی سازکرا  ، گفتوگۆ  دەربارەی کاری رێکخراوەیی و ڕاپۆرتی کۆمسیۆن  و مەکتەبەکان کرا.
ئەنجومەنی سەرکردایەتی هەروا سڵاو و نەوازشی خۆی نارد بۆ پێنجەمین ساڵیادی  ماڵئاوایی  سەرۆک مام جەلال ڕابەر و سەرکردەی نەمری گەلەکەمان  و پەیمانی دوپاتکردەوە کە لەسەر ڕێبازی ئاوەدانی سەرۆک مام جەلال درێژە بە خەبات و تێکۆشانی  هەمە لایەنە بدات  تا بەدیهێنانی  هەموو ئامانجەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە چوارچێوەی عێراقێکی دیموکرات  و فیدڕاڵ  و تەوافقی کەسەرۆک  مام جەلال زیاتر لە شەست ساڵ خەباتی  بێوچانی  بۆ کرد تا بەدیهێنانی  کۆڵی نەدا و سەری خست .

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو