قوباد تاڵەبانی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی مامۆستا جەبار دەکات

  2022-09-30 12:24      155 جار بینراوە        کۆمێنت

پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی مامۆستا جەبار

*بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو مامۆستا جەبار حاجی جەوهەر*

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵى کۆچی دوایی (جەبار حاجی جەوهەر گەلیاوەیی)م بیست.

مامۆستا جەبار پێشمەرگەی دێرین و زیندانی سیاسی، لەبنەماڵەیەکی تێکۆشەر و نیشتمانپەروەر و جوامێری کوردایەتی بوو، کۆچکردنی جێگەی داخە.

بەم بۆنە غەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە کوردپەروەرەکەتان دەکەم و هاوبەشی خەم و پەژارەتانم. 

خواى گەورە لە کۆچکردوو خۆش بێت و جێگاى بەهەشت بێت، سەبورى و دڵنەواییش بەهەموو لایەک ببەخشێت. 

انا لله و انا الیه راجعون 

قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو