پرسەنامەی بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی حاجی رەزای چەرمەگا

  2022-10-01 07:59      153 جار بینراوە        کۆمێنت

بەڕێزان خانەوادە و كەسوكاری سەربەرزی حاجی رەزای چەرمەگا

‎بۆ کۆچی دوایی (حاجی رەزای چەرمەگا) كەسایەتی دیار و ناسراوی شاری سلێمانی، پرسە و هاوخەمی خۆمان ئاڕاستەی بەڕێزتان دەكەین.


‎خوالێخۆشبوو یەكێك بوو لە كەسایەتییە ناسراو و چاكەخوازەكانی خزمانی چەرمەگا و سلێمانی كە لەهەموو رووداو و پێشهاتەكاندا ئامادەیی هەبوو و خێرخوازێكی دڵفراوان بوو. خێزانەكەشی نموونەی نیشتمانپەروەری و قوربانیدان بوون لەپێناو خاكی كوردستان.

‎لەخوای گەورە داواكارین رۆحی كۆچكردوو شاد بكات و سەبووری بەهەموولایەك ببەخشێت.


‎دڵسۆزتان 
‎بافڵ جەلال تاڵەبانی 
‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان 
‎٣٠ی ئەیلولی ٢٠٢٢

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو