پرسەنامەیەک لە سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانییەوە

  2022-10-01 21:04      163 جار بینراوە        کۆمێنت

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی ئەو پێنج پێشمەرگەیە دەکات کە ئەمڕۆ لەکاتی گەڕانەوەیان لە ئەرکەکەیان گیانیان سپارد. ئەمەش دەقەکەیەتی:

دڵتەنگ و نیگەرانم بە گیان لەدەستدانی پێنج پێشمەرگەی قارەمان (تاهیر كاكەوڵا خەلیفە، سەروەر ئەنوەر مەحموود، ئەردەڵان جەمال مەجید، توانا نەسرەدین و جەمال جەلال) کە ئەمڕۆ لەکاتی گەڕانەوە لە ئەرکەکەیان، لەرووداوێکی هاتوچۆدا گیانیان سپارد. 
بۆ ئەم لەدەستدانە گەورەیە پرسە و هاوخەمی قووڵی خۆم ئاڕاستەی بنەماڵە، هاوسەنگەر، هاوڕێیان و دانیشتووانی سەیدسادق دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم. 
لەخوای گەورە داواکارم رۆحی ئەو پێشمەرگە قارەمانانە شاد بکات و سەبووری و ئارامی بەهەموولایەک ببەخشێت.

دڵسۆزتان 
بافڵ جەلال تاڵەبانی 
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو