سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی: دەبێت هەموولایەک هەستی بەرپرسیارێتییان هەبێت و وڵات نەکەن بە قوربانیی بەرژەوەندییە حزبییەکان

  2022-10-08 22:24      240 جار بینراوە        کۆمێنت
دیمەنێک لەکۆبوونەوەکە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و فالح فەیاز، سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی لە بەغدا کۆبوونەوە.

لەدیدارێکدا کە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و خالید شوانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئامادەبوون، گفتوگۆکرا لەبارەی دۆخی سیاسیی عیراق و هەوڵەکان بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆیەکی نیشتمانیی بەرهەمدار لەنێوان هەموو هێز و لایەنەسیاسییەکان لەپێناو زاڵبوون بەسەر کێشەکان و هەنگاونان بەرەو قۆناغێکی نوێی سیاسی لە وڵات.

سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی هەڵوێستی حزبەکەی لەبارەی دۆخی عیراق و تێپەڕاندنی بەربەستەکان روونکردەوە و وتی، ئێمە لەسەرەتاوە بانگەشەی گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن دەکەین و بە کلیلی چارەسەرکردنی کێشەکانمان زانیووە. بەداخەوە ئەو رووداوانەی لەماوەی رابردوودا روویاندا، دەرئەنجامی دوورکەوتنەوە لە دیالۆگ و پشتکردنە سازان و هاوبەشیی راستەقینە بوو. دەبێت هەموولایەک هەستی بەرپرسیارێتییان هەبێت و وڵات نەکەن بە قوربانیی بەرژەوەندییە حزبییەکان. هاوڵاتییان پێویستییان بە خزمەتگوزاری و ژیانێکی سەقامگیرترە نەوەک دانیشن بەدیار ململانێی سیاسییەوە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو