بافڵ جەلال تاڵەبانی لە بەغدا چاویکەوت بە ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیب ئەھلی حەق
2022-10-09 19:52     140 جار بینراوە      کۆمێنت
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغدا چاویکەوت بە قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیب ئەھلی حەق.
لە دیدارێکدا دوایین پەرەسەندنە سیاسییەکان و ھەوڵەکان بۆ گەیشتن بە گفتوگۆیەكی نیشتمانی و قۆناغێكی نوێی سیاسی تاوتوێكرا. هەردوولا جەختیان لە خێراتركردنی هەنگاوەكان كردەوە لەپێناو چارەسەركردنی كێشەكان و بەڕێوەبردنی وڵات لەسەر بنەمای دەستوور و پاراستنی مافی هەموولایەك.
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی لەبارەی یەكخستنی هەوڵەكان و دۆزینەوەی رێگەچارەیەك بۆ دەربازبوون لەو چەقبەستووییە سیاسییەی عیراقی تێكەوتووە وتی، لە هەوڵەكانمان بۆ گەیشتن بە دیالۆگێكی نیشتمانیی بەرپرسیارانە بەردەوامین و دەمانەوێت وڵات بەرەو ئاشتی و سەقامگیری ئاڕاستە بكەین. حكومەتی داهاتوو رەنگدانەوەی هەموو بۆچوونە جیاوازەكان بێت و پارێزەری مافی هەمووان بێت.
بابەتی زیاتر