سەرۆکی یەکێتی پێشوازیکرد لە وەفدێکی پارتی دیموکراتی پێشکەوتنخوازی کورد لە سوریا

  2022-10-10 18:06      318 جار بینراوە        کۆمێنت
دیمەنێک لە دیدارەکە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیکرد لە وەفدێکی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی پێشکەوتنخوازی کورد لە سوریا.
لە دیدارێکدا کە شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ، سالار سەرحەد، لێپرسراوی بۆردی پەیوەندییە کوردستانییەکان ئامادەبوون، گفتوگۆ لەبارەی پرسی کورد لە رۆژئاوای کوردستان و سوریا کرا. جەخت لە فراوانکردنی ئەو پەیوەندییە لەمێژینەیە کرایەوە کە لەسەر دەستی سەرۆک مام جەلال و حەمید دەروێش بونیادنرا بەشێوەیەک کە خزمەتی زیاتری مافە نەتەوەییەکانی گەلی کورد بکات.
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی بەپێزانینەوە باسی لە رۆڵی مێژوویی و خەباتی پارتی پێشکەوتنخوازی کورد لە سوریا کرد کە لەسەر دەستی مامۆستا حەمید دەروێش و دەیان سەرکردە وتێکۆشەری تر دامەزرا و تاوەکو ئێستاش لە خەباتی سیاسی و مەدەنی لەپێناو چەسپاندن و بەدەستهێنانی مافەکەکانی گەلی کورد لە رۆژئاوای کوردستان بەردەوامن.
لەبارەی پرسی کورد و یەکڕیزیی نێوان لایەنەکانەوە سەرۆک بافڵ وتی، یەکدەنگی و یەکگرتوویی نێوان لایەنە سیاسییەکان زامنی پاراستنی مافەکانی گەلی کوردە. هانی هەموولایەک دەدەین ناکۆکییەکان وەلابنێن و هاوکار و هەماهەنگبن لەپێناو زاڵبوون بەسەر ئاستەنگییەکان، چونکە چارەسەری کێشەی کورد لە رۆژئاوا و سوریا لەڕێگەی دانوستان و گفتوگۆوە بەدیدێت.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو