دادگای بەرایی سلێمانی دۆسیەیەكی لە بەرژەوەندی سەرۆك بافڵ یەكلاكردەوە

  2022-10-10 18:23      296 جار بینراوە        کۆمێنت

دادگای بەرایی سلێمانی بڕیارێكی لە بەرژەوەندی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی یەكلاكردەوە و ئەو دۆسیەی داخست كە لەلایەن لاهور جەنگی بورهان –ەوە جوڵێنرابوو.

بەگوێرەی روونكردنەوەیەكی تیمی پارێزەرانی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی ، دادگا بڕیاریداوە كە " تەواوی ئەو بڕیارانەی كە دراون یاسایین و بە پێی پەیڕەوی یەكێتی ئەنجامدراون" بۆیە "  داوای لاهور جەنگی بورهانی رەتكردەوە "
 دەقی روونكردنەوەكە :

‎روونكردنەوەیەك لە تیمی پارێزەرانی بافڵ جەلال تاڵەبانی  سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

‎دادگای سلێمانی لەسەر داواكەی لاهور جەنگی بورهان بڕیاریدا و دۆسیەكەی لە بەرژەوەندی بافڵ جەلال تاڵەبانی داخست.

‎لە ڕێككەوتی ٩/١٠/٢٠٢٢ دادگای بەرایی سلێمانی بڕیاریدا بە رەتكردنەوەی داواكەی (لاهور جەنگی بورهان) پاش ئەوەی بریكاری (بافڵ جەلال تاڵەبانی) لە داوا یاساییەكەدا ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، تەواوی ئەو بڕیارانەی كە دراون یاسایین و بە پێی پەیڕەوی یەكێتی ئەنجامدراون. تەواوی بەڵگەكانی بۆ دادگا خستەڕوو و داوایكرد داواكەی رەت بكرێتەوە چونكە بە پێی یاسای ئەحزاب دەبێت لە ماوەی ٦٠ رۆژدا داوا تۆمار بكەن، بەڵام داواكار   دوای تێپەڕبوونی ماوەیەكی زۆر داوای تۆمار كردووە.
‎بۆیە دادگا بڕیاریدا بە رەتكردنەوەی داوای لاهور جەنگی بورهان و داخستنی دۆسیەكە بە یەكجاری لە بەرژەوەندی بافڵ جەلال تاڵەبانی.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو