سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی پرسەنامەیەك ئاڕاستەی شێخ محەمەد شاكەلی دەكات
2022-10-11 13:23     339 جار بینراوە      کۆمێنت
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆكۆچی دوایی خاتوو (عائیشە شێخ سلێمان شاكەلی)، پرسەنامەیەك ئاراستەی شێخ محەمەد شاكەلی دەكات.
دەقی پرسەنامەكە...
بەڕێز شێخ محەمەد شاكەلی
ئەندامی پێشووتری مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و كەسایەتی ناسراو و رووناكبیری كورد.
بۆكۆچی دوایی خاتوو (عائیشە شێخ سلێمان شاكەلی) هاوسەری بەڕێزتان، پرسەو هاوخەمی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە، خزمانی شاكەلی و بنەماڵە سەربەرزو تێكۆشەرەكەتان دەكەین.
لەخوای گەورە داواكارین كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبووری و ئارامی بەهەموولایەك ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
بابەتی زیاتر