بافڵ جەلال تاڵەبانی لە بەغدا چاویکەوت بە كاندیدی سەرۆك وەزیرانی عیراق

  2022-10-11 14:41      211 جار بینراوە        کۆمێنت
دیمەنێک لە دیدارەکە

‏بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغدا چاویکەوت بە محەمەد شیاع سودانی، كاندیدی سەرۆك وەزیرانی عیراق.
‏‎لە دیدارێکدا كە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و خالید شوانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئامادەبوون، دوایین پەرەسەندنە سیاسییەكان، هەنگاوەكانی پێكهێنانی حكومەتی نوێ و كۆتاییهێنان بە چەقبەستوویی سیاسی لە عیراق تاوتوێكرا و هەردوولا جەختیان لە یەكخستنی هەوڵە نیشتمانییەكان كردەوە لەپێناو دروستكردنی حكومەتێكی بەهێز و خزمەتگوزار كە پارێزەری مافی هەمووان بێت.
‏‎لە دیدارەکەدا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی روانینی حزبەكەی سەبارەت بە حوکمڕانی و بەڕێوەبردنی وڵات روونكردەوە و وتی، هەوڵی ئێمە لەپێناو سەرخستنی پرۆسەی سیاسی و ئیدارەدانێکی باشترە. دەمانەوێت حکومەتی نوێ خزمەتی زیاتری هەموو هاوڵاتییان بکات بەبێ جیاوازی و رووبەڕووی گەندەڵی و نایەکسانی ببێتەوە. داواشیکرد، مافە دەستوورییەکانی کورد جێبەجێ بکرێن و پێشێل نەکرێن، چونکە بەهیچ شێوەیەک سازش لەسەر مافی هاوڵاتییانمان ناکەین.
‏‎لە بەرامبەردا محەمەد شیاع سودانی ستایشی رۆڵی یەکێتی و هەوڵەکانی سەرۆک بافڵی کرد بۆ کۆتاییهێنان بە گرژی و ناکۆکییەکان و وتی، دڵخۆشین کە رێبازی سەرۆک مام جەلال زیندووە و لەسەر دەستی سەرۆک بافڵ رابەرایەتی دەکرێت. رێبازێک کە خۆی لە قووڵکردنەوەی گیانی تەبایی و پێکەوەژیان دەبینێتەوە و گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن دەکات بە بنەمای چارەسەرکردنی کێشەکان.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو