کۆسرەت رەسوڵ پیرۆزبایی لە د. لەتیف رەشید دەکات

  2022-10-14 10:54      154 جار بینراوە        کۆمێنت

کۆسرەت رەسوڵ عەلی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەك سەرۆك كۆماری نوێی عیراق پیرۆزبایی ئاراستەی د.لەتیف رەشید دەكات کە ئەمە دەقەکەیەتی...
برای بەڕێزم: کاک دکتۆر لەتیف رەشید- سەرۆک کۆماری عێراق
بەبۆنەی هەڵبژاردنتان وەک سەرۆک کۆماری عیراق و بەدەستهێنانی متمانەی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران، پیرۆزبایی گەرمی خۆمتان ئاراستە دەکەم، هیواخوازم سەرکەوتوو بن لەو ئەرکە نوێیەداو رۆڵی گرنگی خۆتان بگێڕن بۆ دەستەبەرکردنی مافە دەستوورییەکانی گەلەکەمان و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا.
هەڵبژاردنتان وەک سەرۆک کۆماری عیراق لەم کاتەدا کە عیراق و ناوچەکە بەتەنگژەی گەورەی سیاسی و گۆڕانکاری گەورەدا تێپەڕ دەبێت ئەرکتان قوڕستر دەکات، هیوادارم بە پشتیوانی هەموو لایەک سەرکەوتوو بن لەم ئەرک و بەرپرسیاریەتییە نوێیەدا و ببنە کۆکەرەوەی سەرجەم جیاوازییەکان و رۆحی تەبایی و پێکەوەژیان و پێکەوە کارکردن بنەمای کارکردنتان بێت.
کۆسرەت رەسوڵ عەلی
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو