سەرۆككۆماری نوێی عیراق دەستبەكاربوو

  2022-10-17 12:16      206 جار بینراوە        کۆمێنت

د. لەتیف رەشید سەرۆككۆماری نوێی عیراق دەستبەكاربوو و لە وتەیەكیشیدا رایگەیاند، "پێویستە حكومەتی نوێی عیراق بەپەلە پێكبهێنرێت و هەموو هەوڵێكیش دەخەمەگەڕ بۆ نزیكبوونەوەی لایەنەكانی عیراق و هەوڵی چارەسەركردنی كێشەی نێوان هەرێم و بەغدا دەدەم".
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ مەڕاسیمی پێشوازی و دەستبەكاربوون بۆ  د. لەتیف رەشید سەرۆككۆماری نوێی عیراق لە كۆشكی سەلام بەڕێوەچوو كە بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و د. فو‌ئاد مەعسوم سەرۆككۆماری پێشووتری عیراق و نوێنەری لایەنە سیاسییەكان و باڵیۆز و دیپلۆماتكاران ئامادەیبوون.
دوای رێوڕەسمی پڕۆتۆكۆڵی د. لەتیف رەشید سەرۆككۆماری  عیراق وتەیەكی پێشكەشكرد و رایگەیاند: "سوپاسی گەلی عیراق و لایەنە سیاسییەكان و مەرجەعیەت و هەموو ئەو كەسو لایەنانە دەكەم كە هاوكاربوون لە سەركەوتنی ئەم پڕۆسەیە".
وتیشی: "چاومان لەسەر بەرژەوەندی گەلی عیراقە و هەموو هەوڵێك دەخەمەگەڕ بۆ نزیكبوونەوەی لایەنەكانی عیراق و هەوڵی چارەسەركردنی كێشەی نێوان هەرێم و بەغدا دەدەم".
لە درێژەی وتەكەیدا سەرۆككۆماری عیراق رایگەیاند: "پێویستە حكومەتی نوێی عیراق بەپەلە پێكبهێنرێت".
وتیشی: "رێز لە شەهیدان و قوربانیانی گەلانی عیراق دەگرین و  هیوای سەركەوتن بۆ هەموو لایەك دەخوازم".

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو