سەرۆک کۆمارى عێراق ژمارەیەک تێکۆشەرى دێرینی بەسەرکردەوە

  2022-10-20 16:34      210 جار بینراوە        کۆمێنت

 

سەرۆک دکتۆر لەتیف رەشید سەرۆک و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی (ی.ن.ک)ى بەسەرکردەوە 

دکتۆر لەتیف رەشید سەرۆک کۆمارى عێراقی فیدراڵ لەمیانی سەردانەکەیدا بۆ پارێزگاى سلێمانی، ژمارەیەک تێکۆشەرى دێرینی بەسەرکردەوە لە سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، و لەچەند دیدارێکی جیادا جەختی لەسەر پێویستی پشت بەستن بەدەستوور کردەوە لەپێناو بەدیهێنانی مافی هەموو پێکهاتەکانی عێراقدا. 

لەیەکەم وێستگەدا، رۆژى پێنج شەممە 20/10/2022 ، سەرۆک دکتۆر لەتیف رەشید هاورێ لەگەڵ باڵیۆز دکتۆر محمد سابیر سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی، سەردانی کۆسرەت رەسول عەلى سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی کرد و رایگەیاند کە ئامانجیەتی لە عێراقێکی فیدرال و دیموکرات و لە چوارچێوەی بنەماکانی دەستووری عێراقدا خزمەت بکات.

کۆسرەت رەسول عەلی سەربارى پیرۆزبایی گرتنەدەستی ئەم ئەرکە گرنگە، هیوای خواست بەپاڵپشتی و پشتیوانی هەموو لایەک سەرکەوتوو بێت.

دواتریش سەرۆک کۆمار دکتۆر لەتیف رەشید لەدوو دیداری جیادا چاویکەوت بەهەریەک لە عومەر فەتاح و حاکم قادر حەمەجان ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی (ی.ن.ک).

لەو دیدارانەدا هەردوولا هاوڕابوون کە تاکە ڕێگەی چارەسەری کێشەکان لە عێراقدا گفتوگۆ و لەیەکترگەیشتنە و جەختیشلەوەکرایەوە کە پێویستە هەموو لایەنەکان بە گیانێکی نیشتمانی و بە نەفەسی پێکەوە کارکردنەوە مامەڵەبکەن و دەستوور بکەنە تاکە چارەسەری کێشەکانیان، و کاربکەن بۆ باشترکردنی دۆخی ژیانی هاوڵاتیان و رەخساندنی هەلى کار و دابینکردنی خزمەتگوزارییە پێویستەکان.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو