بافڵ جەلال تاڵەبانی لە کەرکوک بەشداریی لە پرسەی شەهید نەقیب زوهێر محەمەد كرد

  2022-10-21 18:45      386 جار بینراوە        کۆمێنت
دیمەنێک لە بەشداریکردنی سەرۆکی یەکێتی لە پرسەکە

‏‎بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەیاوەری ژمارەیەک لە ھەڤاڵانی مەکتەبی سیاسی، سەرکردایەتی، فەرماندەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر و ھێزی کۆماندۆی کوردستان لە شاری کەرکوک بەشداریی لە پرسەی شەهیدی دەستی تیرۆر نەقیب (زوهێر محەمەد) كرد.

‏‎لەمیانی بەشداریكردن لە پرسەكەدا، سەرۆك بافڵ لەنزیكەوە پرسە و هاوخەمی قووڵی خۆی ئاڕاستەی بنەماڵەی سەربەرز و تێكۆشەری شەهید زوهێر كرد و رایگەیاند، لەدەستدانی ئەو پێشمەرگە تێكۆشەرە و برینداربوونی هەڤاڵەكانی، لە دڵەوە ئازاری داین، دڵنیاتان دەكەمەوە خوێنی كاكە زوهێر بەهەدەر ناچێت و تۆڵەی دەكەینەوە.

‏‎سەرۆك بافڵ ستایشی هەوڵەكانی هێزی كۆماندۆی كوردستانی کرد بە فەرماندەیی ئاكام عومەر لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر، پاراستنی سەقامگیری و بەگژداچوونەوەی گەندەڵی و وتی، هێزی كۆماندۆ جێی ئومێدی هەموومانە و هیوادارم بەزووترین كات تەندروستی برا و ئازیزم فەرماندە ئاكام و هاوسەنگەرانی بەرەو باشبوون بچێت و بگەڕێنەوە سەر ئەرك و بەرپرسیارێتی نیشتمانییان.

‏‎سەرۆك بافڵ روونیشیكردەوە ئەو رووداوە نەخوازراوە هەموومانی نیگەران كرد، بەڵام سوورترمان دەكات لە بەردەوامیمان لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر، پاراستنی ماڵ و ژیانی خەڵك و مێژووش شاهیدی ئەو راستییەمان بۆ دەدات كە كوردستانمان بەخوێنی خۆمان پاراستووە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو