یەكێتی: پشكی كورد لەحكومەتی عیراق و ئیدارە خۆجییەكان پارێزراو بێت

  2022-11-03 23:30      227 جار بینراوە        کۆمێنت

برەودان بەپەیوەندی نێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ڕێکخراوی بەدر کە لەڕۆژانی سەختی خەباتی دژ بەڕژێمی بەعس هاوسەنگەر بوون دژی دیکتاتۆری و کاری پێکەوەیی لە عیراقی نوێ و چوارچێوەی هەماهەنگی و ئێستای حکومەتی نوێی عیراقداو چەند پرسێکی تر تەوەرەکانی کۆبوونەوەیەکی نێوان وەفدی هەردوولا بوون.
ئێوارەی ئەمرۆ پێنجشەممە 3ی تشرینی یەکەمی 2022، لەبارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەڤاڵان ئاسۆ مامەند کارگێڕی مەکتەبی سیاسی، جەزا سەید مەجید، سالار سەرحەدو ئاڤێستا محمد ئەندامانی سەرکردایەتی و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی پەیوەندیەکان، پێشوازیانکرد لەوەفدێکی رێکخراوی بەدر کە پێکهاتبوو لە دکتۆر محەمەد سالم غوبان و حاجی محەمەد مەهدی ئەلبەیاتی ئەندامانی سەرکردایەتی و ژمارەیەک لەلێپرسراوانی رێکخراوەکە.
لەکۆبوونەوەکەدا وەفدی یەکێتی تەئکدیان لەهاوهەڵوێستی و هەماهەنگی نێوان هەردوولا کردەوە لەحکومەتی نوێی عیراق بەتایبەتی لەسەر پشکی پۆستە ئیدارییەکانی کوردو یەکێتی لە عیراق بەگشتی و کەرکوک و پارێزگای سەلاحەدین بەتایبەتی، وەفدی میوان بەڵێنیان دا کاری جدی بکەن لەسەر جێبەجێکردنی ئەو خاڵانەی رێککەوتنی پێشوەختەی نێوانیان.
هاوکات، لەکۆبوونەوەکەدا هەردوولا تەئکیدیان لەکاراکردنەوەو گرنگی پێدانی لیژنە هاوبەشەکانی رێکخستنەوەی کاروبارە ئیدارییەکانی ناوچەکانی کەرکوک و سەلاحەدین کردەوە کە بەجۆرێک بێت لەئاست پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاریدا بن بۆ دانیشتوانی ئەو ناوچانە بەبێ جیاوازی نەتەوەیی و مەزهەبی.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو