شاناز ئیبراهیم ئەحمەد پێشوازی کرد لەوەفدێکی رێکخراوی خوشکانی ئیسلامی کوردستان
2022-11-10 19:40     263 جار بینراوە      کۆمێنت
ئەمڕۆ پێنج شەممە 2022/11/10، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد پێشوازیکرد لەوەفدێکی رێکخراوی خوشکانی ئیسلامی کوردستان بەسەرۆکایەتی ئاڤان ئەحمەد ئەندامی ئەنجومەنی باڵای کۆمەڵی دادگەری.
لەو دیدارەدا وەفدی میوان بەگەرمی پیرۆزبایی خۆیان گەیاندە خانمی یەکەمی عیراق و هیواى سەرکەوتنیان بۆ خواست لەئەرکەکانیدا، هاوکات بەگرنگییەوە باسیان لەرۆڵى خاتوو شاناز کرد لەکایەى سیاسی و گرنگیدان بەبوارى پەروەردەی خێزان و کارە مرۆیی و خێرخوازییەکانی دا.
هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستی بەهێزکردنی گیانی تەبایی لەنێو کۆمەڵى کوردەواریدا، بەجۆرێک کەمافەکانی ژنان و خێزان لەکۆمەڵگە زامن بکات و هەمووان لەخەمی نەوەى داهاتووی نیشتماندا بهێڵێتەوەو نەوەیەکی هوشیار پەروەردە بکات.
بابەتی زیاتر