پەیامێک لە سەرۆکی یەکێتییەوە لەساڵیادی دامەزراندنی سلێمانیدا
2022-11-14 18:01     223 جار بینراوە      کۆمێنت
پەیامی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی
لە ساڵیادی دامەزراندنی شاری سلێمانیدا، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پەیامێکی بڵاوکردەوە، ئەمە دەقەکەیەتی:
سلێمانی بۆ ئێمە تەنیا شارێک نییە، بەڵکو لانکەیەکە بۆ لەدایکبوونی رۆحی نیشتمانپەروەری، سیمبوولی بەگژداچوونەوەی نادادییە و هەوێنێکە بۆ بیری ئازادیخوازی و دیموکراسی.
دەبێت هەمووان لەئاست ئەو راستییە مێژووییە ملکەچ بن کە هیچ رەشەبایەکی لەرزۆک ئەم شارە زیندووەی نەبەزاندووە. بەگژ هەموو ئەو بیرکردنەوانەشدا دەچێتەوە کە دەیانەوێت ئەو رۆحە زیندووە لەم شارە بزێوە بسەننەوە و بە عەقڵییەتی تۆڵەسەندنەوە و سیاسەتی ناتەندروستەوە گەمارۆی بدەن.
سلێمانی خوێنە و بە دەمارەکانماندا دەگەڕێت، سلێمانی رۆحمانە و دەیپارێزین، سازشی لەسەر ناکەین و هیچ هەڵەیەکیش بەرامبەری قبووڵ ناکەین.
پیرۆز و شكۆداربێت ساڵیادی دامەزراندنی شاری سلێمانی
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢
بابەتی زیاتر